ناو: قادر
نازناو: وەستا قادر
ناوی باوک: زامن ئەڵامڕاد عەلیوەیس
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ساڵی شەهیدبوون: 1981
شوێنی لەدایکبوون: #تەوێڵە#
شوێنی شەهیدبوون: داستانی چیای شەرام، #بیارە#
$ژیاننامە$
قادر زامن ئەڵامڕاد عەلیوەیس، ناسراوە بە وەستا قادر، ساڵی 1935 لە تەوێڵەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، دانیشتووی تەوێڵە بووە و سەرقاڵی کاری باخداری و پیشەکاری دارتاش بووە.
لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە هانەگەرمەڵەی ئێران نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سەبریە حەمەڕەزا بووە، خاوەنی یەک کوڕ و سێ کچ بووە بە ناوەکانی دڵشاد و ئەمیرە و سەمیرە و سەباحە.
ساڵی 1964 بووەتە پێشمەرگەی لقی سێی بەتالیۆنی حەوتی بیارەی هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە چەندین شەڕ بەشداری کردووە، لەوانە شەڕی زەڵم، شەڕی پردی زەڵم، شەڕی کانی سێف، شەڕی #ئەحمەدئاوا#، شەڕی شەرام.
ساڵی 1968 لە سەرتەکی بەمۆی نزیک شاری #هەڵەبجە# لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بەسەختی بریندار بووە.
ساڵی 1976 لەسەر ڕاسپاردەی نادر هەورامی، لەناو نشینگەی ئاوارەکانی وڵاتی ئێران، دەستی کردووە بە کاری ڕێکخستن و دووبارە ئاگادارکردنەوەی پێشمەرگەکانی دەڤەری #هەورامان# و خۆ ڕێکخستنەوە بۆ شۆڕشی گوڵان.
ساڵی 1981 بەشداری کردووە لە داستانی چیای شەرام، دوای دوو ڕۆژ بەرگریکردن لە هێرشی سوپای ڕژێمی #بەعس# بۆ چیاکە و سەنگەرەکانی پێشمەرگە، گولەیەک بەر سەری قادر زامن دەکەوێت و شەهید دەبێت، لەگەڵ ئەودا هاوسەنگەرێکی بەناوی مەجنون شەهید لە هەمان شەڕ شەهید دەبێت. هاوسەنگەرانی تەرمەکانیان دەگوازنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە چیای کێمنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خاکیان دەسپێرن. [1]