ناو: حەسەن
نازناو: حەسەن حەمەسوور
ناوی باوک: محەمەد کاکی
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ڕۆژی شەهیدبوون: #18-09-1982#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی وڵەسمتی سەربە شارۆچکەی #سەیدسادق#
$ژیاننامە$
حەسەن محەمەد کاکی ناسراوە بە حەسەن حەمەسوور، ساڵی 1957 لە گوندی وڵەسمتی سەربە شارۆچکەی سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئامینە مەحمود بووە.
ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی حەمەساڵح قادر کە سەربە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی هێزی سوورێنی لێژنە ناوچەی #دەربەندیخان#ی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە.
بەشداری شەڕی ناوگردان لە ساڵی 1981، شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە ساڵی 1981، شەڕی چیای گوڵان ساڵی 1982، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی #شارەزوور# کردووە، لە شەڕی گوندی ناوگردانی دەشتی شارەزوور لە ساڵی 1981 فیشەک بەر قاچی چەپی کەوتووە و بریندار بووە.
لە 18-09-1982 حەسەن حەمەسوور لەلایەن خۆفرۆشێکەوە لە سەنگەری بەرگریدا شەهید کراوە، دواتر چەکەکەی و پارچەیەک لە جەستەی بردووە و خۆی ڕادەستی ڕژێمی #بەعس# کردووە. [1]