ناو: کەریم
ناوی باوک: فەتاح قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1902
ساڵی شەهیدبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: حەسەن ئاوای سەربە پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: حەسەن ئاوای سەربە پارێزگای هەڵەبجە
$ژیاننامە$
کەریم فەتاح قادر، ساڵی 1902 لە گوندی حەسەن ئاوای سەربە پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی جوتیاری بووە، کەریم فەتاح قادر خێزاندار بووە و خێزانی ناوی کافیە محەمەد بووە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچ بووە کە یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی عومەر هاوسەنگەری بووە و لەگەڵ خۆی شەهید بووە، هەروەها کوڕ و کچەکانی ناویان ئەحمەد، خاوەر، بەهیە بووە.
ساڵی 1963 لە ڕێگەی شانەی سەرەکی عەبدوڵڵا #بەغدا#دی سەربە ڕێکخراوی نەوڕۆڵی لە لقی فەرەجی حاجی مەحمود کە سەربە بەتالیۆنی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە بووەتە پێشمەرگە.
ساڵی 1963 لەگەڵ شەهید حەمە گوڵپی و دەستەیەک هاوسەنگەری گەڕاونەتەوە گوندی حەسەن ئاوا بۆ پشوویەکی کورت و دابینکردنی پێویستییەکانیان، بەڵام ئاشکرا کراون و هێزێکی زۆری ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق گەمارۆی گوندەکەیان داوە و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، حەمە گوڵپی و چەند هاوسەنگەرێکی خۆیان دەرباز کردووە و کەریم فەتاح قادر و سێ هاوسەنگەری بە ناوەکانی #عومەر کەریم فەتاح#، #حاجی کەریم#، #ساڵح محەمەد عەلی# دەستگیر کراون و لە دەروازەی گوندەکە گوللە باران کراون و شەهید بوونە. [1]