ناو: کاکەبرا
نازناو: شەهید عەتا
ناوی باوک: فەریق ئەحمەد کاکە
ڕۆژی شەهیدبوون: #15-03-1981#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی نەوێی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
$ژیاننامە$
کاکەبرا فەریق ئەحمەد ناسراوە بە شەهید عەتا، لە گوندی نەوێی سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە.
ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە لە هەرێمی پێنجی #شارەزوور#، بەفەرماندەیی مەلا فایەق چوچانی.
بەشداری شەڕی سەربازگەی بەرکەگان، شەڕی گوندی قاجر، شەڕی کانی سپیلکە، شەڕی شاخی #سەیدسادق#، چالاکی پارتیزانی دەشتی شارەزوور کردووە.
لە 15-03-1981 لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان کە هێرشی جەلالییەکان بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە بوو، شەهید عەتا لە سەنگەری بەرگریدا فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوکات لەگەڵ ئەودا دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی شێرزاد وڵەسمتی و خولە زەردۆیی شەهید بوونە و مامە ڕەشە کە ناسراوە بە ڕەشە کەچە بەسەختی بریندار بووە.[1]