ناو: فاروق
ناوی باوک: حەمەعەلی فەرەج
ساڵی لەدایکبوون: 1970
ڕۆژی برینداربوون: #20-03-1991#
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-04-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #نەوێ#ی سەربە شارەدێی #خورماڵ#ی پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی برینداربوون: #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
فاروق حەمەعەلی فەرەج، ساڵی 1970 لە گوندی نەوێی سەربە شارەدێی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە.
ساڵی 1991 و لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە لێژنەی ناوچەی عەربەتی سەربە لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووەتە پێشمەرگە، ئەو کات شەهید ئەکرەم حەمەعەلی بەرپرسی لێژنە ناوچەی بووە.
بەشداری ئازادکردنی سەربازگەی باریکە، سەربازگەی ژاڵە، شاری هەڵەبجە، شارەدێی #عەربەت#، شاری سلێمانی، شاری کەرکووکی کردووە.
لە 20-03-1991 و لە ئازادکردنی شاری کەرکووک، فاروق حەمەعەلی فەرەج لەناو بارەگای ئەمنی گشتی کەرکووک چەند فیشەکێکی بەرکەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.
لە 01-04-1991 بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە شەهید بووە. [1]