ناو: غازی
نازناو: غازی شێخ محەمەوی میری سوور
ناوی باوک: محەمەد عارف محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ڕۆژی شەهیدبوون: #08-10-1981#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی میری سووری سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی قایەری مارف لە دەشتی #شارەزوور#
$ژیاننامە$
غازی محەمەد عارف ناسراوە بە غازی شێخ محەمەوی میری سوور، ساڵی 1957 لە گوندی میری سووری سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە شاری #مەریوان# نیشتەجێ بووە.
ساڵی 1977 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی کە سەربە هێزی سوورێنی لێژنە ناوچەی #دەربەندیخان#ی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، بەشداری شەڕی دیموکراتی ئێران، شەڕی کانێسکان، چالاکی پارتیزانی دەشتی شارەزوور کردووە، لە ساڵی 1979 پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە.
لە 08-10-1981 لە گوندی قایەری مارف لە دەشتی شارەزوور لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی یەکێتی و غازی محەمەد عارف و دوو هاوسەنگەری کە یەکێکیان برای خۆی بووە بە ناوی #سەباح شێخ محەمەد# و #جەمال بانی بنۆکی# شەهید بوونە. [1]