ناو: عوسمان
ناوی باوک: شەریف فەتحوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: #21-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #پێنجوێن#
شوێنی شەهیدبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
عوسمان شەریف فەتحوڵڵا، ساڵی 1963 لە شارۆچکەی پێنجوێن لە دایکبووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە دەربەندی دزڵی نیشتەجێ بووە، دوای گەڕانەوەی لە شارۆچکەی #سەیدسادق#ی دەشتی #شارەزوور# نیشتەجێ بووە، لەناو بازاڕی سەیدسادق خاوەنی دووکانی شیرینی بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی دڵسۆز حەمە ئەمین بووە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچ بووە بە ناوەکانی مەسعود، شاخەوان، چیا، شاناز، شانازی کچی لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 لەسەر سنووری وڵاتی ئێران لە سەرما ڕەق بووەتەوە و شەهید بووە.
ساڵی 1978 لای عومەری حاجی توتمانی کە سەربە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووەتە پێشمەرگە و بارەگایان لە کانی سێفی سەر سنووری نێوان ئێران و ئێراق بووە، لە هەمانکاتدا عوسمان شەریف فەتحوڵڵا لە ڕێکخراوی سوورێنی سەربە لێژنە ناوچەی #دەربەندیخان#ی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە کادر.
بەشداری شەڕی کانی سێف، شەڕی #ئەحمەدئاوا#، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور، شەڕی #هەڵەبجە#، شەڕی قەرەداغ، شەڕی دەشتی شارەزوور کردووە.
ساڵی 1980 لە ئەنجامی بۆمببارانی فڕۆکەی ڕژێمی #بەعس# بۆ سەر بارەگا کاتییەکەیان لە گوندی سیامێوەی دەشتی شارەزوور، عوسمان شەریف فەتحوڵڵا بەسەختی بریندار بووە.
بەشداری ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991 کردووە، لە ئازادکردنی شاری هەڵەبجە، شارۆچکەی پێنجوێن، دەشتی شارەزوور، شارەدێی #عەربەت#، شارۆچکەی دەربەندیخان، شاری #سلێمانی#، شارەدێی #زەڕایەن#، شاری #کەلار#، شاری #جەلەولا#، شاری کەرکووک بەشداری کردووە.
لە 21-03-1991 لە ئازادکردنی شاری کەرکووک، لە نزیک پردی خاسەی ناو جەرگەی شاری کەرکووک فیشەکی بیکەیسی ڕژێمی بەعسی بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە. [1]