ناو: ساڵح
نازناو: فەقێ ساڵح
ناوی باوک: ڕەشید ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1950
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-05-1969#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ڕەزڵەی سەربە شارەدێی #ناڵپارێز#ی شارۆچکەی #پێنجوێن#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ، #خورماڵ#
$ژیاننامە$
ساڵح ڕەشید ساڵح ناسراو بە فەقێ ساڵح، ساڵی 1950 لە گوندی ڕەزڵەی سەربە شارەدێی ناڵپارێزی شارۆچکەی پێنجوێن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە گوند تەواوکردووە و بۆ خوێندنی حوجرەی ئایینی و مەلایەتی ڕووی کردۆتە شارۆچکەی پێنجوێن.
ساڵی 1966 بووەتە پێشمەرگە لە لقی سێی شێخ محەمەد باساکی کە سەربە بەتالیۆنی 9ی شەهید دڵشادی هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، لەو کاتەدا فەتاح ئاغا فەرماندەی بەتالیۆنی بووە.
لە ساڵی 1967 پلەی سەرپەل و ئەرکی نووسەری لقەکەی وەرگرتووە.
لە 24-05-1969 هێزەکانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چواردەوری شارەدێی خورماڵ، فەقێ ساڵح لە سەنگەری بەرگری گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ شەهید بووە. [1]