ناو: خەلیل
نازناو: مەلا خەلیل مشەختی
ناوی باوک: سەلمان خابوو
ساڵی لەدایکبوون: 1888 زایینی
ڕۆژی کۆچی دوایی: #01-01-2007#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بەلاوات سەربە پارێزگای نەینەوا
شوێنی کۆچی دوایی: باشووری کوردستان
$ژیاننامە$
خەلیل سەلمان خابوو ناسراو بە مەلا خەلیل مشەختی لە ساڵی 1888ی زایینی لە گوندی بەلاواتی سەربە پارێزگای نەینەوا لەدایک بووە، لە تەمەنی منداڵی دا گوندی بەلاتی زێدی باب و باپیرانی بەجێ دێڵێت و لەگەڵ خانەوادەکەی لە گوندی گازیوە نیشتەجێ دەبن و دواتر بۆ گوزەرانی ژیان باوکی لەو گوندە دەبێتە گاوان، دوای ئەوەی دایکی مشەختی کۆچی دوایی کردووە ئەو بیر لەوە دەکاتەوە کە پێویستە زیاتر گرنگی بە خوێندنی خۆی بدات بۆیە بڕیار دەدات ڕوو لە خوێندنی ئایینی بکات و دەبێتە فەقێ، سەرەتا لای مەلا عومەری بێرکیاتی لە گوندی مێرسیدا دەست بە خوێندن دەکات، دوای ئەو دەچێتە خزمەتی مەلا ئەحمەدی ڕەشا و هەر لە لای ئەو مەلایە مۆڵەتی مەلایەتی وەردەگرێت، مەلا خەلیل مشەختی بۆ یەکەم جار وەکوو پێش نوێژ و گووتار خوێن لە گوندی زیناڤی کۆن دەست بەکار دەبێت دواتر بەهۆی وروژانی هەستی نەتەوەیی و بەشداری کردنی لە شۆڕشی چەکداری و خەباتی کوردایەتی لە ساڵی 1975 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبن، دوای 19 ساڵ ژیانی ئاوارەیی و دەربەدەری و دور لە وڵات لە ساڵی 1994 دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و لە کۆمەڵگەی چڕە نیشتەجێ دەبن، مشەختی لەگەڵ ئەوەی کە مەلا بووە شاعێر و نووسەرێکی شارەزاش بووە لە ژیانی خۆیدا خاوەنی نزیکەی 15 بەرهەمە و بەشی زۆریان چاپ نەکراون. پەرتووکی مەنتەق و لتەیری عەتاری نەیشابووری (منطق الطیر عطار نیشابوری) بۆ کوردیی کورمانجی وەرگێڕاوە و هەروەها مەولوودنامەی نووسیوە یەکێک لە پەرتووکە بەسوودەکانی فەرهەنگی کوردی- کوردی یە و هەروەها چوارینەکانی باباتاهیری هەمەدانی کردووەتە کوردی.
سەرەنجام لە 01-01-2007 لە تەمەنی 119 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و دواتر وەکوو ڕێزێک بۆ ئەو کەسایەتییە و ئەو خزمەتەی کە بە پەرتووکخانی کوردی کردووە لە ناوەندی شارۆچکەی #شێخان# پەیکەرێکی بۆ درووست دەکرێت.
[1][2]