ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: تۆفیق عەبدولقادر ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1951
ڕۆژی شەهیدبوون: #15-09-1981#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بەڕوێن#ی سەربە شارەدێی #بەمۆ#ی پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: هەڵەبجە
$ژیاننامە$
ئەحمەد توفیق عەبدولقادر، ساڵی 1951 لە گوندی بەڕوێنی سەربە شارەدێی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئەختەر ئەحمەد بووە و خاوەنی دوو کچ بووە بە ناوەکانی خۆشک و پەرژین.
ساڵی 1969 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران، ئەو هێزە، هێزێکی سەربەخۆ بووە و بە فەرماندەیی شەهید حەمە شەمێرانی، فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، سنووری چالاکی ئەو هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە. بەڵام دوای درووستکردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1965 ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە چەندین شەڕ وەک شەڕی بەمۆ، شەڕی زمناکۆ، شەڕی قەرەداغ، شەڕی
هەورامانهەورامان، شەڕی هەڵەبجە بەشداری کردووە.
ساڵی 1974 لە شەڕی زمناکۆ دوو گوللەی سەربازانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بەر قاچی چەپی کەوتووە و بریندار بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە لقی شەهید عەزیز تۆفیقی برای سەربە بەتالیۆنی تاگۆزی بە فەرماندەیی قادر حەمەساڵح تاگۆزی درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی داوە.
لە 15-09-1981 بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی شۆڕش چووەتە ناو شاری هەڵەبجە، دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی کەوتووەتە ناو بۆسەی جاشەکانی ڕژێمی #بەعس# و شەهید بووە، ساڵی 1982 برایەکی بەناوی عەزیز تۆفیق شەهید بووە. [1]