ناو: ئەمین
نازناو: کوێخا ئەمینی دەرگاشێخان
ناوی باوک: حەمەکەریم ئیبراهیم عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1917
ڕۆژی شەهیدبوون: #12-09-1963#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دەرگاشێخان#ی سەربە شارەدێی #بیارە#ی دەڤەری هەورامان
شوێنی شەهیدبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
ئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم عەبدوڵڵا ناسراو بە کوێخا ئەمینی دەرگاشێخان، ساڵی 1917 لە گوندی دەرگاشێخانی سەربە شارەدێی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و باخداری بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی نازەنین بووە، خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی حەمەخان، میرزا، قەدەمخێر، پەروین، حومێرا.
ساڵی 1988 حەمەخان ئەمینی کوڕی لە داستانی خواکوڕک شەهید بووە.
ساڵی 1988 میرزا ئەمینی کوڕی لە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە شەهید بووە.
ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە لە پەلی هەورامان بەفەرماندەیی شێخ حەمەئەمین، سەربە بەتالیۆنی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە 12-09-1963 لیوای 20ی سوپای ئێراقی ئەو کات بە فەرماندەیی لیوا زەعیم سدیق هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر شاری هەڵەبجە و سەنگەرەکانی چواردەوری، بەڵام هێزێکی پێشمەرگە بۆ ڕێگری لێیان لەسەر پردی زەڵم سەنگەریان درووستکردووە و کە نزیک بوونەتەوە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە. ئەمین حەمەکەریم بەژداری لەو داستانەدا کردووە و دوای چەند کاتژمێر لە ڕووبەڕوو بوونەوە و تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبیڵ و تانکێک، ئەمین حەمەکەریم و چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونەوە دواتر دەبابەی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بەسەر لاشەکانیاندا ڕۆشتوە.[1]