شایەت وەکوو نێرەکەری ئەزەڕێ
شایەد، شایەت، کە لە شاهیدی عەرەبییەوە وەرگیراوە بەمانای ئەو کەسە دێت کە شایەتحاڵی ڕووداوێک، گۆڕانێک و بەسەرهاتێک بووە و قسە و گوفتاری بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەت و گرفت و ئاریشەیەک وەردەگیرێت، زەڕینی نێرەکەر بەئاشکرایە و ناشاردرێتەوە و ڕێی لێ ناگیرێت، ئەگەر بابەتێک ڕوون و ئاشکرا و دیار بێت و شایەت و گەواهیدەری هەبێت بۆ زەقکردنەوەی بەڵگە و شایەتحاڵی دەوترێت: شایەت وەکوو نێرەکەری ئەزەڕێ.[1]