ناو: حەبیب
ناوی باوک: حەمەڕەشید وەهاب
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ساڵی شەهیدبوون: 1979
شوێنی لەدایکبوون: #بیارە#
شوێنی شەهیدبوون: #تاران#
$ژیاننامە$
حەبیب حەمەڕەشید وەهاب، ساڵی 1939 لە شارەدێی بیارەی سەربە پارێزگای #هەڵەبجە# لە دایکبووە، دانیشتووی بیارە بووە و سەرقاڵی کاری باخداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خێزانەکەی ناوی زەنوبە عەبدوڵقادر بووە، خاوەنی سێ کوڕ و دوو کچ بووە، دوو لە کوڕەکانی شەهید بوونە بەناوەکانی #ساحێب حەمەڕەشید وەهاب# ساڵی 1988 و هەورامان ساڵی 1995.
لە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووەتە پێشمەرگە، کە ئەو کات نادر هەورامی فەرماندەی هێزەکە بووە.
ساڵی 1979 لەگەڵ مەفرەزەیەک پێشمەرگەی هاوسەنگەری کە بۆ چالاکی پارتیزانی چوونەتە دەڤەری هەورامان، کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق و دوای ڕووبەڕوو بوونەوە حەبیب حەمەڕەشید وەهاب بەسەختی بریندار بووە و هاوسەنگەرانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەیگوازنەوە بۆ وڵاتی ئێران، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەوەیە دوای یەک ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تاران شەهید بووە.[1]