داراش بە ئاسماندا دەگەڕێت
داراش: داڵاشە، باڵندەیەکی گۆشتخۆری لاشەخۆرە، لەسەر کەلاکی ئاژەڵ و مرۆڤ دەنیشێتەوە و دەیانخوات، لەبەر ئەوەی باڵدارێکی گۆشتخۆرە لە هەر شوێنێکی ئاسماندا بەڕەوە ببینرێن گوزارشتە لەوەی لەو شوێنە کەلاک کەوتووە چ لاشەی مرۆڤ بێت چ کەلاکی ئاژەڵان بێت، ئەگەر شەڕوشۆڕ لە شوێنێکدا هەبێت ئەو شوێنە کوشت و کوشتاری لێ بکرێت کۆمەڵێک تەرمی گەنیوو لەسەر زەوی دەکەوێت و بەمەش داڵاشی لێ کۆدەبێتەوە، وەکوو نیشانەی هەبوونی تەرم و ڕووفات و کەڵاک و لاشە کوردەواری دەڵێت: داراش بە ئاسماندا دەگەڕێت. [1]