وەک کەو بە کوێرە ڕێدا دەڕوات
زۆربەی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بە تولەڕێ و کوێرەڕێ و بزنەڕێ و قونەڕێ دەتوانن بڕۆن وەکوو سوێسکە و کەو و پۆڕ و ڕێوی و گورگ و چەقەڵ و بزنەکێوی و مامز و...تاد، لێرەدا باڵندەی کەو بەنموونە هێنراوەتەوە کە زۆر گورج و گۆڵ و خێرا بەناو کەژ و کێواندا دەڕوات ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی زۆر وەستا و لێزان و شارەزا دەوترێت: وەک کەو بە کوێرە ڕێدا دەڕوات. [1]