ناو: حەمەمراد
ناوی باوک: باقی ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ساڵی شەهیدبوون: 1969
شوێنی لەدایکبوون: #تەوێڵە#
شوێنی شەهیدبوون: #پێنجوێن#
$ژیاننامە$
حەمەمراد باقی ئەمین، ساڵی 1939 لە شارەدێی تەوێڵەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و باغداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.
ساڵی 1966 بووەتە پێشمەرگە لە بارەگای هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا عەبدولوەهاب ئەتروشی فەرماندەی هێز بووە و حەمەمراد باقی یەکێک لە باوەڕپێکراوەکانی فەرماندەی هێز بۆیە هەمیشە لەنزیک ئەو ئەرکی بینیوە، لە شەڕی #چوارتا# بەشداری کردووە بریندار بووە، هەروەها بەژداری لە شەڕی #چوارقوڕنە# کردووە و بۆ دووەم جار بەسەختی بریندار بووە.
ساڵی 1969 لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق لە شارۆچکەی پێنجوێن شەهید بووە.[1]