ناو: ڕۆستەم
ناوی باوک: عەبدول محەمەد ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ساڵی شەهیدبوون: 1991
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بەلەسۆی سەربە شارەدێی #بەمۆ#ی پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی شێخ باوەی سەربە شارۆچکەی #خانەقین#
$ژیاننامە$
ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد، ساڵی 1941 لە گوندی بەلەسۆی سەربە شارەدێی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی شارەدێی #زەڕایەن# بووە و فەرمانبەری شارەوانی زەڕایەن بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری کامێران نیشتەجێ بووە.
ساڵی 1979 گەڕاوەتەوە و لە گوندی بەلەسۆ نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەهیە ساڵح بووە و خاوەنی چوار کوڕ و شەش کچ بووە بە ناوەکانی ئەحمەد، مەحمود، عەتا، محەمەد، بێگەرد، بێخاڵ، بەهرە، بەناز، نیاز، بێریڤان.
ساڵی 1968 بووەتە پێشمەرگە لە لقی چواری سەربە بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا #قادر حەمەساڵح تاگۆزی# سەرلقی بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول لە چەندین شەڕ بەژداری کردووە لەوانە شەڕی #دەربەندیخان#، شەڕی سەرتیز، شەڕی #حاجی ئۆمەران#، شەڕی خانەقین، شەڕی هەڵەبجە.
ساڵی 1991 بووەتەوە بە پێشمەرگە لە هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا جەلال لاورانی فەرماندەی هێز بووە، بەژداری کردووە لە ئازادکردنی هەڵەبجە، #عەربەت#، #دەربەندیخان#، #کەلار#، #کەرکووک#، #کوڵەجۆ#، خانەقین.
ساڵی 1991 لە گوندی شێخ باوەی سەربە شارۆچکەی خانەقین، کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و ڕۆستەم عەبدول محەمەد ئەحمەد و لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە.[1]