کێشکەی پێیدا ناڕوات
چۆلەکە، پاساری، کێشکە باڵندەیەکی بچووکە کێوییە بەڵام لەگەڵ مرۆڤدا هەڵدەکات و ژیان بەسەر دەبات و لە بنمیچ و ساپیتە و سوواندە و کوونەدیوار و سەر دارودرەختەکان هێڵانەی دەکات، زۆر ئیدیۆمی لەسەرە وەکوو: کێشکەی بەچلوچاران، کێشکە خۆت چی چەلاوت چی؟، کێشکە سەمام لۆ بکە بەرت دەدەم، لێرەش وەکوو ئیدیۆم بەکارهاتووە بۆ شوێنێک کە ڕۆیشتن پێیدا قەدەغە بێت دەوترێت: کێشکە پێیدا ناڕوات. [1]