ناو: عومەر
نازناو: عومەری حاجی سابیر
ناوی باوک: سابیر سەعید محەمەد
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-09-1981#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #ناڵپارێز#ی سەربە شارۆچکەی #پێنجوێن#
$ژیاننامە$
عومەر سابیر سەعید محەمەد، ناسراوە بە عومەری حاجی سابیر، لە گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری گوند بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی.
ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی ئەکرەم دێکۆنی، کە سەربە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە.
ساڵی 1981 بەژداری شەڕی شەرام و شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزانی کردووە.
لە 16-09-1981 لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە نزیک شارەدێی ناڵپارێزی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن، کاتێک هێرشی یەکێتی بە هەماهەنگی سوپای ڕژێمی #بەعس# بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە بوو، عومەر سابیر سەعید فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.[1]