گولەی پیس
وتراویشە: کوڵەبنە، کورتەبنە، گولەی مێردان، سینگە تەڵە، نزیکە عارد، کورەبنە، قون نزیکە عارد و...تاد، هونەرمەندی گەورە #حەسەن زیرەک# لە گۆرانی فۆلکلۆرییدا دەڵێت: لەمن لە گولەکەی مێردت کامیانت خۆشتر دەوێ، لێرەدا دووبارە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی کورتەباڵای بەژن کورتی دڵ و دەروون پیس وەکوو ئیدیۆم دەوترێت: گولەی پیس. [1]