پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
16-02-2025
سارا سەردار
ژیاننامە
شێری پیران
16-02-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
مەلا مستەفای بارزانی و شێخ عەبدولسەلامی بارزان لە 23-01-1946
15-02-2025
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
پێنج کەسایەتی ناوداری بەدرخانەکانی باکووری کوردستان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم دا
15-02-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
محەمەد عەزیزی 01
14-02-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
ژنێکی کورد لە گوزەری نانفرۆشانی شاری کەرکووک ساڵی 1944
14-02-2025
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
مۆری بازرگانێکی کوردی شاری مەهاباد
14-02-2025
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
بارەگای لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ساڵی 1971
14-02-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
چەند خوێندکارێکی خوێندنگەی پەهلەووی شاری مەهاباد، ساڵی 1977
14-02-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیی
14-02-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  539,411
وێنە
  115,502
پەرتووک PDF
  20,893
فایلی پەیوەندیدار
  111,556
ڤیدیۆ
  1,933
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
295,699
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,675
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,601
عربي - Arabic 
34,070
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
21,570
فارسی - Farsi 
11,872
English - English 
7,949
Türkçe - Turkish 
3,703
Deutsch - German 
1,858
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,212
پەرتووکخانە 
26,300
کورتەباس 
20,000
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,192
پەند 
13,752
شوێنەکان 
13,086
شەهیدان 
11,944
کۆمەڵکوژی 
10,939
هۆنراوە 
10,566
بەڵگەنامەکان 
8,501
وێنە و پێناس 
7,887
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,814
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,119
پۆلێننەکراو 
989
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
832
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
827
کارە هونەرییەکان 
777
شوێنەوار و کۆنینە 
640
گیانلەبەرانی کوردستان 
553
ئیدیۆم 
401
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
213
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
32,879
MP4 
3,150
IMG 
212,873
∑   تێکڕا 
249,454
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
محەمەد گۆک
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ژیاننامە
ڕەشید باجەڵان
وێنە و پێناس
بۆ یەکەمجار لە کوردیپێدیادا...
پێرڵ بەک.. منداڵێک لە هەویری حیکمەت و ئەفسانە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

پێرڵ بەک.. منداڵێک لە هەویری حیکمەت و ئەفسانە

پێرڵ بەک.. منداڵێک لە هەویری حیکمەت و ئەفسانە
=KTML_Bold=پێرڵ بەک.. منداڵێک لە هەویری حیکمەت و ئەفسانە=KTML_End=
#نووری بێخاڵی#

ژنە نووسەر و رۆماننووسی ئەمریکی‬ پێرڵ سیدێنستریکەر بەک، ساڵی 1892 لە شاری هیڵسبۆرۆ لە ویلایەتی ڤێرجینیای ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک بووە. تەمەنی پێنج مانگ بووە ئەوکاتەی لەگەڵ دایک و باوکی کە موژدەبەری ئاینی بوون، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئاینی مەسیحی، ڕوویان لە چین کردووە. بەک منداڵیی خۆی لەوێ ژیاوە و هەر لەوێ چووەتە بەر خوێندن و فێری زمانی چینی بووە. پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا، گەڕاوەتەوە ئەمریکا و ساڵی 1941 بەکالۆریۆسی ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە کۆلێژی ڕاندۆڵف ماکۆنی کچان لە ڤێرجینیا وەرگرتووە، بۆ ماوەی ساڵێک لە هەمان کۆلێژ وەک مامۆستای فەلسەفە وانەی گوتووەتەوە، ساڵی 1973 لە ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.

=KTML_Bold=فزوڵی فێربوون!=KTML_End=
دایک و باوکی پێرڵ بەک خوێندەوار بوونە، بۆیە زوو کچەکەیان ناردووەتە بەر خوێندن و زۆر باشیش فێری زمانی چینی بووە. هەرچی زمانی ئینگلیزییشە، لەسەر دەستی دایکی لە ماڵەوە و رۆژانە ئاشنای بووە.

ئەو بەو پەروەردە کۆمەڵایەتی و ئاکارییە چینییە گۆش کراوە کە وا لە منداڵ دەکات هەست بە دڵنیایی ڕۆحی و دەروونی و ئاسایشی ناوەوەی خۆی بکات. لەگەڵ ئەم پەروەردەیەدا، ئاشنای ڕۆشنبیری و کەلەپووری ڕۆحیی هیندی بووە، هاوکات شتگەلێکی گرنگ لە مێژوو و کولتووری چینی فێر بووە، وەک فەلسەفەی کۆنفۆشیۆس و حیکمەتی چینی، بەتایبەتی ئەو حیکمەتەی کە پەیوەستە بە ڕێسا و بنەڕەتی ژیانی مرۆڤ.

ئەوەی لەبارەی بەکەوە دەگوترێ، هەر لە منداڵییەوە هۆگری خوێندنەوەی چیرۆک و ئەفسانە بووە. بەوپێیەش کە لە نزیکەوە ئاشنای سرووشت و ژینگەی کۆمەڵایەتی و کولتووری و دابونەریتی چینییەکان بووە، زۆر سەرسامی دابونەریت و مێژووی گەل و وڵاتەکە بووە و لەو بارەیەوە دەڵێ: زۆر فزولی بووم، دەمەویست لە نزیکەوە ئاشنای خەڵکەکە بم، وردەکاریی ژیانیان، پەیوەندییەکانیان، دابونەریتیان. بە ماوەیەکی کەم فێری زمانەکەیان بووم، ئەفسانەکانی - تاو -ی و بوزی و خوداوەندەکانی چینیم ناسین، تا ئەو ئاستەی وەک ئەوەی یەکێک بم لەوان، ئاوا بووم.

=KTML_Bold=چین، کانیی داهێنان!=KTML_End=
بەک کە یەکەم ژنە نووسەر و ڕۆماننووسی ئەمریکییە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە، رۆمانی (بایەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا - 1928)، نۆبەرەی کارە ئەدەبییەکانی بووە. ئەو ماوەیەی لە چین ژیاوە، جگە لە وەرگێڕانی کتێبی (هەموو پیاوەکان بران)، هەشت ڕۆمانی دیکەیشی نووسیون. ئەو کە هەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی داوەتە نووسین و جگە لە ڕۆمانی (خاکی باش، یان شیرین - 1931)، خاوەنی خەرمانێکی دەوڵەمەندی ڕۆمانە: (کوڕەکان، ماڵی دابەشبوو، تۆوی دراگۆن، شوێنی ژنان، شەپۆلی گەورە، نامەیەک لە پەکینەوە، مردن لە قەڵا، هاوسەری یەکەم، تراژیدیای دایکێک، شانۆگەرییەکان، جیهانیی من، ئەو کوڕەی گەورە نەبوو، دڵی شاناز، خۆشەویستیی تاقانە، ئاسمانی چین و....)، ژیانی کۆمەڵگای چینی سرووش و سەرچاوەی زۆربەی نووسینەکانی بووە. ناسین و ئاشنایەتیی قووڵیشی بە کۆمەڵگای چینی، وای کرد کە رۆمانەکانی بکاتە پردی بەیەکدی ئاشناکردنی چین و ئەمریکا و پڕکردنەوەی بۆشایی جیاوازییە فیکری و کولتوورییەکانی نێوان هەر دوو ژینگەکە، هەر بۆیەشە نازناوی (ژنە نووسەرە چینییەکە)ی بەسەردا بڕاوە و تا ئێستاش لە جیهاندا وەک نووسەری جوانترین ڕۆمانەکان دەربارەی ژیانی چین دەناسرێ.

=KTML_Bold=نۆبڵ و ناڕەزایی!=KTML_End=
بەک لە ساڵی 1936 دا بووەتە ئەندامی پەیمانگای نەتەوەیی بۆ هونەرەکان و ئەدەب لە ئەمریکا، بەر لە خەڵاتی نۆبڵ، چەندین خەڵاتی تری لەپای نووسینە ئەدەبییەکانی و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر پەیوەندییەکانی چین و ڕۆژئاوا وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتەکانی (پۆلیتزەر - 1931) و (مەدالیای دین هویڵز بۆ ڕۆمانی سەرکەوتوو - 1935) و (مەدالیای ئەمریکی بۆ هونەرەکان و ئەدەب – 1965).

بەهۆی ڕۆمانی (خاکی باش) بووە یەکێک لە دیارترین و ناسراوترین ژنەکانی سەدەی بیستەم و وەک یەکەم ژنە نووسەری ئەمریکی و لەپای بەرهەمەکانی، ساڵی 1938 خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت.
لە ڕۆژی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ڕۆمانەکەدا، سەدان هەزار دانەی لێ فرۆشرا و وەک حاڵەتێکی چاوەڕواننەکراویش، ساڵی 2004 هاتەوە ریزبەندی پڕفرۆشترین کتێبەکانی ساڵ. ئەو رۆمانە کە وەرگێڕدراوەتە سەر ‫سی و پێنج زمانی جیهانی، ساڵی 1932 کراوەتە شانۆگەری و تەنیا لە ماوەی ئەو ساڵەدا، 56 جار نمایش کراوە. رۆمانەکە ساڵی 1937 کراوەتە فیلمی سینەمایی و پێنج خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ (لویز ڕینیز) لە ڕۆڵی ئۆلان و خەڵاتی باشترین وێنەگری سینەمایی.

ڕۆمانەکە ساڵی 2004 دووبارە بووەوە جێی سەرنجی خەڵک، کاتێ لە بەرنامە بەناوبانگەکەی (ئۆپرا وێنفری) خرایە بەرباس و وەک ئەندامی یانەی ئۆپرا بۆ کتێب دەستنیشان کرا. وێڕای ئەم ناوبانگ و سەرکەوتنەی ڕۆمانەکە و کارەکانی دیکەی بەک، کەچی ئەو کاتەی هەواڵی بەخشینی نۆبڵ بەو ژنە ڕۆماننووسە بڵاوبووەوە، زۆر لە ئەدیبان و نووسەرانی ئەمریکی دژی بڕیارەکە وەستانەوە و دەستیان دایە هەڵمەتێک لە دژی نووسەرەکە و بانگەشەی ئەوەیان کرد کەوا هیچ ژنێک لە ئەمریکا نییە، شایستەی ئەو خەڵاتە بێت.

=KTML_Bold=بەریەککەوتن و بەرگری!=KTML_End=
ڕۆمانی بای رۆژهەڵات و بای رۆژئاوا کە نۆبەرەی کارەکانیەتی، بەردی بناغەی پڕۆژەکانی ئەو ژنە رۆماننووسە بەڕەچەڵەک ئەمریکی و بە پەروەردە و پاشخان چینییەیە بۆ نزیککردنەوەی ئەو دوو جەمسەرەی دونیا، لە ئاستە کولتووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکەیدا لە یەکتر. لە ڕۆمانەکەدا چین ڕۆژهەڵات و ئەمریکاش ڕۆژئاوایە، شانۆی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە، سەرزەمینی چین و ڕۆژئاوای ئەمریکایە، کاراکتەرەکانیش بە هەمان شێوە. سەرەڕای ئاستی بەرزی گێڕانەوە، خاڵێکی سەرنجڕاکێشی ڕۆمانەکە کە پەیوەندی بە وریایی نووسەرەکەوە هەیە لە هەڵبژاردنی ڕێگەچارەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئەوەیە کە هەردوو دیوی جوگرافی و کولتووریی ناو ڕۆمانەکە لە چوارچێوەی پێشکەوتنی ژیان لە چین بەرهەم دەهێنرێنەوە. بە مانایەکی تر، جوانی و کەمەندکێشیی ئەم دوو جەمسەرە جیۆکولتوورییە و خودی ڕۆمانەکەش خۆی، لە میانی پێشکەوتنی ژیان و کۆمەڵگای چینی دەردەکەوێ، بەوەی سەرەڕای کاریگەری ڕۆشنبیریی ڕۆژئاوایی و بەتایبەتی ئەمریکی بۆ سەر ئەم وڵاتە، کەچی پابەندیی کۆمەڵگا بە بنەما ڕۆحییەکانی و دەستگرتن بە بەها کولتوورییەکانی بە جۆرێکە، لە باری ڕۆحیدا نەیتوانیوە شوناسی ڕەسەنی کۆمەڵگا و کولتوورەکە کاڵ بکاتەوە.

=KTML_Bold=خاک، وەک رەگەزی مانەوە=KTML_End=
جووتیارێکی هەژار، گرێدراوی زەویەکەیەتی و خۆشیدەوێ، جووتیارێک لەپێناوی زەویەکەیدا خۆی لە سەرقاڵکردن و ماندووبوون بە ژیان و خۆشگوزەرانی دەبوێرێ و تا مردن بۆ پارچە زەوییەکەی دڵسۆز دەبێ. ئەمە کرۆکی رۆمانی (خاکی باش)ە، بەڵام لە ئاستێکی باڵای گێڕانەوە و بە زمانێکی ئەفسووناوی و قووڵ لەڕووی فیکری و مێژوویی.

بەک کە باوەڕێکی زۆری بە چینی جووتیارانی چین هەبوو، ئەوانەی 85٪ی کۆمەڵگاکەیان پێکدەهێنا، ئەو ڕۆمانەیشی بۆ خۆشەویستی و پەیوەندیی قووڵ و ڕۆحیی نێوان مرۆڤ و خاک تەرخان کردووە. ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە بۆ سەدەی نۆزدە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتەی چین بە بارودۆخێکی سیاسیی تایبەت و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و فیکریدا ڕەت دەبوو. ئەو دەمانە نووسەر بۆ خۆیشی لەو وڵاتە دەژیا و لەبارەی پاڵنەرەکانی نووسینی ڕۆمانەکەوە دەڵێ: ئەو سەردەمەی تیایدا لەدایکبووم و گەورە بووم، هاوکات ئەو بەهرانەی وایان کرد ببمە نووسەر، هانیان دام بە قووڵی و کراوەیی بژیم. ئەم شێوە ژیانەش نەک هەر لە چوارچێوەی ماڵ و خێزانەکەمدا، بەڵکو لەسەر ئاستی کۆمەڵگا، بە مانای ڕۆچوونە ناو وردەکاریی ژیانی گەلان. ئەوە بۆیە بەشێک لە ڕەخنەگرانی ئەدەبی لەبارەی بایەخی ئەو ڕۆمانەوە گوتوویانە: ئەم ڕۆمانە بە تەنیا گەورەترین ڕۆمان نییە کە باسی ژیانی چینییەکانی کردووە، بەڵکو باشترین ڕۆمانێکیشە کە پێویستە نەوەکان پێی ئاشنا ببن.‏

=KTML_Bold=دایک وەک سیمبولی بەخشندەیی و قوربانیدان=KTML_End=
ڕۆمانی (تراژیدیای دایکێک)، وا لە خوێنەر دەکات نەک هەر هەست بکات بەشێکە لە ڕووداوەکان، بەڵکو هەست دەکات کاراکتەرەکان کەسی زێدە ناسراو و نزیکی ئەون و لەگەڵیدا، لە دەوروبەری دەژێن. لەو ڕۆمانەدا کە پڕە لە وێنەی ویژدانی و هەستی قووڵی مرۆیی و نموونەی کاراکتەر و کەسایەتیی جیاواز، سەرەڕای ئەوەی نووسەر لەبارەی ژینگەیەکی کولتووری و کۆمەڵایەتیی دیاریکراوەوە دەدوێ، بەڵام بەو گەمە زمانەوانییە جوانەی لە تەوزیفکردنەوەی ململانێ و خاڵە جیاواز و ناکۆکەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پەیڕەوی دەکات، بەو هونەرەی لەباری نزیککردنەوەی خاڵە هاوبەشەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەیەتی (سەرەڕای تایبەتمەندی و جیاوازیی شوێنکات)، بەو هەڵچوون و داچوونە سۆزئامێزانەی وێنایان دەکات، زۆر لێهاتووانە توانیویەتی وا بکات، کاتێ مرۆڤ ڕۆمانەکە دەخوێنێتەوە، خۆی و چیرۆکەکانی، خۆی و برینەکانی، خۆی و ڕووداو و کەسە نزیکەکانی دەوروبەری خۆی، لەناودا بدۆزێتەوە.

لە ڕۆمانەکەدا و لە میانی وێناکردنێکی وردی کەسایەتیی دایک، باس لە ژیانی گوندیی چین دەکات، دایکێکی میهرەبان و لەخۆبووردوو کە هاوشانی هاوسەرەکەی لە کێڵگەدا کار دەکات، کۆتایی ڕۆژیش بۆ چاوێریکردنی هاوسەرە جووتیارەکەی و منداڵەکانی تەرخان دەکات. بەک چ وەک مێیینە، چ وەک دایک، شارەزا و لێزانتر لە دەروونناسێک، پەردە لەسەر هەستە شاراوەکان هەڵدەداتەوە و توانایەکی لە ڕاددەبەدەر لە شرۆڤەکردنی سروشتی ژن و هەڵچوونەکانی نیشان دەدات. ئەو لە قووڵاییەکانەوە، لە ناخەوە ئەو هەڵچوون و هەست و سۆزانە، وەک خۆیان، وەک ئەوەی لە خودی ژندا هەن و زۆرجار بۆ خاتری خۆشەویست و ئازیزەکانی دەیانشارێتەوە، دەتەقێنێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی بەهرەیەکی سەیری لە تەکنیکی گێڕانەوە، تەوزیفکردنەوەی ڕووداوەکاندا هەیە و لەناو ڕۆمانەکانیدا وا لە کەسایەتی دەکات، وەک ئەوەی بوونێکی زیندووی هەبێت و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێنەر بکەوێتە قسە، کەچی لەم ڕۆمانەیدا بە گێڕانەوەیەکی ساکار، بەڵام بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش، دیمەنی ڕەنجەڕۆیی جووتیارە هەژارەکانی کۆمەڵگای ئەوکاتی چینمان بۆ وێنا دەکات، کە سەرەڕای کاری بەردەوام و ڕۆژانەیان لەناو کێڵگەکانیان، کەچی بە هۆی زۆریی ئەو باجەی بەسەریاندا سەپێنراوە، جگە لە بڕێکی کەم بۆ ژیانێکی مەمرەومەژی، دەسکەوت و داهاتێکی ئەوتۆیان لە بەرهەمەکانیان بۆ نامێنێتەوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 63 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 08-03-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە نووری بێخاڵی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-03-2018
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-03-2018 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 63 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ژێنەر حەمەفاروق فەتاح
پەرتووکخانە
نهێنییەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی 15ی شوباتی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
محەمەد عەزیزی 01
وێنە و پێناس
پۆلێک لە پێشمەرگەکانی بەتالیۆنی شەهید مامە ڕیشە لە بانی مەقان ساڵی 1992
ژیاننامە
شێری پیران
ژیاننامە
ئیبراهیم نەنەڵە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
هاخام بروخیم سەقزی، کۆماری کوردستان و سەربەخۆیی ئیسراییل
کورتەباس
شێرەژن؛ زەڕەوشان خانم مورتەزایی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
کامەران خۆشناو
وێنە و پێناس
مەلا مستەفای بارزانی و شێخ عەبدولسەلامی بارزان لە 23-01-1946
پەرتووکخانە
نەتەوەی دیموکراتی
ژیاننامە
ئاوارە حاجی
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
سیابەند و خەجێ 2
ژیاننامە
ڕەزا تۆپاڵ
کورتەباس
ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری سەرچاوە؛ گۆڤاری مەهاباد لە ژمارە 1 تا ژمارە 100
وێنە و پێناس
کاروانێکی بازرگانی لە نێوان شاری کرماشان و ئیلام دا ساڵی 1883
پەرتووکخانە
کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیی
کورتەباس
کوردستانەکەی خۆراسان.. پارچەی شەشەمی کوردستان
کورتەباس
ئەمساڵ ئاهەنگى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانیی پاریس ساز دەکرێت
ژیاننامە
گوڵناز عەزیز قادر
ژیاننامە
عەزیزە؟
ژیاننامە
ئایە ئاریان ئەحمەد
وێنە و پێناس
پێنج کەسایەتی ناوداری بەدرخانەکانی باکووری کوردستان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی شاری ورمێ بە پۆشینی تارای سپی بەفر ڕازاوەتەوە ساڵی 2021

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد گۆک
13-02-2019
هاوڕێ باخەوان
محەمەد گۆک
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
01-03-2021
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ژیاننامە
ڕەشید باجەڵان
08-01-2024
سەریاس ئەحمەد
ڕەشید باجەڵان
وێنە و پێناس
بۆ یەکەمجار لە کوردیپێدیادا وێنەی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە باوکی مەلای گەورەی کۆیە بڵاو دەبێتەوە
12-02-2025
ئاراس ئیلنجاغی
بۆ یەکەمجار لە کوردیپێدیادا وێنەی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە باوکی مەلای گەورەی کۆیە بڵاو دەبێتەوە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
16-02-2025
سارا سەردار
ژیاننامە
شێری پیران
16-02-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
مەلا مستەفای بارزانی و شێخ عەبدولسەلامی بارزان لە 23-01-1946
15-02-2025
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
پێنج کەسایەتی ناوداری بەدرخانەکانی باکووری کوردستان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم دا
15-02-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
محەمەد عەزیزی 01
14-02-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
ژنێکی کورد لە گوزەری نانفرۆشانی شاری کەرکووک ساڵی 1944
14-02-2025
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
مۆری بازرگانێکی کوردی شاری مەهاباد
14-02-2025
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
بارەگای لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ساڵی 1971
14-02-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
چەند خوێندکارێکی خوێندنگەی پەهلەووی شاری مەهاباد، ساڵی 1977
14-02-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیی
14-02-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  539,411
وێنە
  115,502
پەرتووک PDF
  20,893
فایلی پەیوەندیدار
  111,556
ڤیدیۆ
  1,933
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
295,699
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,675
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,601
عربي - Arabic 
34,070
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
21,570
فارسی - Farsi 
11,872
English - English 
7,949
Türkçe - Turkish 
3,703
Deutsch - German 
1,858
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,212
پەرتووکخانە 
26,300
کورتەباس 
20,000
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,192
پەند 
13,752
شوێنەکان 
13,086
شەهیدان 
11,944
کۆمەڵکوژی 
10,939
هۆنراوە 
10,566
بەڵگەنامەکان 
8,501
وێنە و پێناس 
7,887
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,814
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,119
پۆلێننەکراو 
989
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
832
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
827
کارە هونەرییەکان 
777
شوێنەوار و کۆنینە 
640
گیانلەبەرانی کوردستان 
553
ئیدیۆم 
401
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
213
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
32,879
MP4 
3,150
IMG 
212,873
∑   تێکڕا 
249,454
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ژێنەر حەمەفاروق فەتاح
پەرتووکخانە
نهێنییەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی 15ی شوباتی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
محەمەد عەزیزی 01
وێنە و پێناس
پۆلێک لە پێشمەرگەکانی بەتالیۆنی شەهید مامە ڕیشە لە بانی مەقان ساڵی 1992
ژیاننامە
شێری پیران
ژیاننامە
ئیبراهیم نەنەڵە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
هاخام بروخیم سەقزی، کۆماری کوردستان و سەربەخۆیی ئیسراییل
کورتەباس
شێرەژن؛ زەڕەوشان خانم مورتەزایی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
کامەران خۆشناو
وێنە و پێناس
مەلا مستەفای بارزانی و شێخ عەبدولسەلامی بارزان لە 23-01-1946
پەرتووکخانە
نەتەوەی دیموکراتی
ژیاننامە
ئاوارە حاجی
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
سیابەند و خەجێ 2
ژیاننامە
ڕەزا تۆپاڵ
کورتەباس
ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری سەرچاوە؛ گۆڤاری مەهاباد لە ژمارە 1 تا ژمارە 100
وێنە و پێناس
کاروانێکی بازرگانی لە نێوان شاری کرماشان و ئیلام دا ساڵی 1883
پەرتووکخانە
کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیی
کورتەباس
کوردستانەکەی خۆراسان.. پارچەی شەشەمی کوردستان
کورتەباس
ئەمساڵ ئاهەنگى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانیی پاریس ساز دەکرێت
ژیاننامە
گوڵناز عەزیز قادر
ژیاننامە
عەزیزە؟
ژیاننامە
ئایە ئاریان ئەحمەد
وێنە و پێناس
پێنج کەسایەتی ناوداری بەدرخانەکانی باکووری کوردستان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی شاری ورمێ بە پۆشینی تارای سپی بەفر ڕازاوەتەوە ساڵی 2021

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.25
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6.094 چرکە!