ناو: فازڵ
ناوی باوک: حەمەکەریم ڕەحمان فەتحوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1956
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-09-1981#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی گوڵپی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #ناڵپارێز#ی سەربە شارۆچکەی #پێنجوێن#
$ژیاننامە$
فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان فەتحوڵڵا، ساڵی 1956 لە گوندی گوڵپی سەربە شارەدێی خورماڵ لەدایک بووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە.
ساڵی 1978 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخراوی خورماڵی لێژنە ناوچەی #هەڵەبجە#ی سەربە لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا سەعیدی قالە خەیات بەرپرسی ڕێکخراو بووە و ئەرکی فازڵ حەمەکەریم دابەشکردنی بەیاننامە و درووشمەکانی شۆڕش بووە لەناو شارەدێی خورماڵ و گوندەکانی چواردەوری.
ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتدا نادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە.
ساڵی 1981 بەشداری شەڕی شەرام و شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزانی کردووە.
لە 16-09-1981 لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە نزیک شارەدێی ناڵپارێزی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن، کە هێرشی بەکرێگیراوانی ڕژێم بە هەماهەنگی سەربازی ڕژێمی #بەعس# بوو بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە، فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان بەسەختی بریندار بوو و بەبرینداری لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێم فیشەک باران کراوە و شەهید بووە. [1]