ناو: مستەفا
نازناو: مستەفا باڵابەرز
ناوی باوک: حەمەدئەمین سەعید حەمەد
ناوی دایک: مینا حەمەعەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1961
ڕۆژی شەهیدبوون: #08-08-1982#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بانی شاری کۆن سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: #ئەحمەدئاوا#، خورماڵ
$ژیاننامە$
مستەفا حەمەدئەمین سەعید حەمەد ناسراو بە مستەفا باڵابەرز، ساڵی 1961 لە گوندی بانی شاری کۆن سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، دایکی مستەفا باڵابەرز ناوی مینا حەمەعەلی بووە.
ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سێی هێزی سوورێنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا عومەر غەمگین فەرماندەی بەتالیۆن بووە، پێشمەرگەیەکی کارامەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی دەشتی #شارەزوور# بووە و بەشداری لە حەوت چالاکی ئەو دەڤەرە کردووە.
ساڵی 1981 بەشداری شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزانی کردووە.
لە 08-08-1982 بە مەفرەزەیەکی پارتیزانی بۆ ئەنجامدانی چالاکی چونەتە شارەدێی #سیروان# بە فەرماندەیی عومەر غەمگین، لە سیروان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# و مستەفا باڵابەرز چەند فیشەکێک بەر سکی کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، هاوسەنگەرانی بۆ چارەسەری دەیگوازنەوە بۆ گوندی ئەحمەد ئاوا و پێش گەیشتنی بە ئەحمەد ئاوا، مستەفا باڵابەرز بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە. [1]