مووشەکی بالیستیکیی زولفەقار (بە فارسی: موشک بالستیک ذوالفقار) موشەکێکی مەودا ناوەند، زەوی بە زەوی، لارھاویشت و یەک قۆناغییە، کە دەتوانێت لە مەودای 700 کیلۆمەترییەوە ئامانجەکانی بپێکێت.
ساڵی درووستکردن: 2017
وڵاتی درووستکەر: ئێران
درێژی: 10.3 مەتر
تیرە: 0.6 مەتر
مەکینە: پتەو (تاک قۆناغ)
مەودای کردار: 700 کیلۆمەتر
موشەکی زولفەقار سەربە خێزانی موشەکی فاتیحە کە وردترین مووشەکی ئێرانییە. موشەکی فاتیح لە چەند جۆر بە مەودای 300بۆ500 کیلۆمەتری درووستکراوە و ھەروەھا لەم مۆدێلە، جۆرەکانی دەریایی بە ناوی «خەلیج فارس» و «ھورمز» درووستکراوە کە توانای بڕینی 300 کیلۆمەتریان ھەیە، کۆماری ئێسلامی ئێران لە سەرەتای دەیەی 1380وە بە بەرھەمھێنانی نەوەی یەکەم موشەکەکانی فاتیح100، خاوەنی موشەکی بالیستی کۆرت مەودا بووە کە مەودای نزیکەی 200 کیلۆمەترە. مووشەکی بالیستیکیی زولفەقار یەکەم مووشەکی مەودا ناوەند لەوەتەی 30 ساڵ لە ھێرشی مووشەکی 2017 بۆ دەیرەلزۆر بەکار ھێنرا. [1]