ناو: ئیبراهیم
ناوی باوک: ئەحمەد موڕاد شاوەیس
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ڕۆژی شەهیدبوون: #28-02-1986#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #تەکیە#ی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: خورماڵ
$ژیاننامە$
ئیبراهیم ئەحمەد موڕاد شاوەیس، ساڵی 1957 لە گوندی تەکیەی سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و بۆ خوێندنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی ڕووی کردۆتە شارەدێی خورماڵ و دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، باوکی ئیبراهیم پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە و دوای نسکۆی شۆڕش تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و لە شاری شیراز نیشتەجێ بوونە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتمە عەلی ساڵح بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بەناوەکانی ئیسماعیل و هاجەر.
ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوەی خورماڵی سەربە لیژنە ناوچەی #هەڵەبجە#ی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە.
ساڵی 1980 پلەی بەرپرسی شانەی شەهید مستەفای ناو شارەدێی خورماڵی وەرگرتووە.
ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگەی لقی چواری عومەر غەمگین سەربە بەتالیۆنی شنروێی هێزی سوورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
شەهید ئیبراهیم ئەحمەد موڕاد شاوەیس لە یەک کاتدا هەم ئەرکی پێشمەرگایەتی هەم ئەرکی کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەجێ گەیاندووە، لە ڕێکخستنی دیدار و چاوپێکەوتنی نێوان کادرانی شانەی نهێنی ناو شار و فەرماندەکانی شاخ ڕۆڵی باڵای هەبووە.
توانیویەتی چەند تۆڕێکی هەواڵی بۆ دەستخستنی زانیاری لەسەر جوڵە و پلانی سوپای ڕژێمی #بەعس# درووست بکات.
لە شەوی 28-02-1986 ئیبراهیم ئەحمەد موڕاد و دوو فەرماندەی بەتالیۆنی هێزی سوورێن و دوو پێشمەرگەی تر گەڕاونەتەوە بۆ ناو شارەدێی خورماڵ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕێکخستن لەگەڵ ستافی ڕێکخراوی خورماڵ، بەڵام کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و لە ئەنجامدا ئیبراهیم ئەحمەد و هاوسەنگەرێکی بەناوی ساڵح تەحسین شەهید بوونە.[1]