ناو: عوسمان
ناوی باوک: عەلی محەمەد عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1947
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-07-1967#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کانی کەوە#ی دەڤەری #شەمێران#ی سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی پرسی دەڤەری #نەوڕۆڵ#ی سەربە پارێزگای #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
عوسمان عەلی محەمەد عەبدولڕەحمان، لە ساڵی 1947 لە گوندی کانی کەوەی دەڤەری شەمێرانی سەربە شارۆچکەی دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی مینا محەمەد بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بەناوەکانی محەمەد و پەروین.
ساڵی 1966 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران، کە لەو کاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر، بەڵام دوای درووستکردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی 1965 ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
بەشداری شەڕی چیای زمناکۆ و شەڕی هەڵەبجە کردووە.
لە 01-07-1967 لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی ساڵح ڕەشید و ئەحمەد ڕەشید لە گوندی پرسی دەڤەری نەوڕۆڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان عوسمان عەلی محەمەد و دوو هاوسەنگەرەکەی شەهید بوونە.[1]