ناو: سابیر
ناوی باوک: محەمەد حەسەن ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-07-1965#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: هەڵەبجە
$ژیاننامە$
سابیر محەمەد حەسەن ئەحمەد، ساڵی 1934 لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، شارنشین بووە و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری هەڵەبجە تەواوکردووە، بە پۆلیس دامەزراوە و بووەتە پۆلیسی (لاسرکی) لە شارۆچکەی #دەربەندیخان#، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ڕەعنا حەمەڕەشید بووە و خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی سەردار، سالار و شەهلا.
ساڵی 1963 بووەتە پێشمەرگەر لەلای نەسرەدین هەورامی و شەهید حەمەگوڵپی کە سەربە هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بوونە.
لە 01-07-1965 لە پردی زەڵم بۆسەیان داناوە بۆ کاروانی سەربازی کە بەرەو شاری هەڵەبجە و هەورامان دەچوون، دوای شەڕێکی قورسی چەند کاتژمێری توانیویانە زریپۆشێکی دوژمن تێکبشکێنن، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی زریپۆشەکان و بۆردومانی بەردەوام لەسەریان سابیر محەمەد، عنایەت ئەحمەد، حەمە گوڵپی و حەمەعەلی ئێناخی دەچنە بەردەم زریپۆشەکانی تر و شەهید بوونە، هەروەها زریپۆشەکان بەسەر جەستەیاندا ڕۆشتوون.[1]