ناو: حەمەشەریف
ناوی باوک: فەتاح مستەفا عەبدوڵڵا
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-09-1981#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #هانەی دنی# سەربە شارەدێی #بیارە#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #ناڵپارێز#ی سەربە شارۆچکەی #پێنجوێن#
$ژیاننامە$
حەمەشەریف فەتاح مستەفا عەبدوڵڵا لە گوندی هانەی دنی سەربە شارەدێی بیارە لە دایکبووە، دانیشتووی شارەدێی #خورماڵ# بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕ بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئەختەر محەمەدئەمین بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بەناوەکانی مەولود، ناسکە.
لە ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە.
بەشداری لە شەڕی داڵانی لە ساڵی 1980 شەڕی چیای شەرام لە ساڵی 1981 شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە ساڵی 1981 کردووە.
لە ڕێکەوتی 16-09-1981 لە شەڕی ڕەزڵەوپاڕەزان لە نزیک شارەدێی ناڵپارێزی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن، کە هێرشی هێزی یەکێتی بە هەماهەنگی سوپای ڕژێمی #بەعس# بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە دەستی پێ کرد، حەمەشەریف فەتاح فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.[1]