بەدەهۆڵ و زوڕناوە درکاندن
لە کۆندا جاڕچییەکان کاتێک ئاگاداری و فەرمان و پەیامێکی دەسەڵاتدار و پاشا و قەڵەمڕەوی وڵاتیان بە گوێی خەڵکیدا هەڵدەدا دەهۆل و زوڕنایان لێدەدا، کاتێک کە جاڕەکەیان دەدا دەهۆل و زوڕناکەیان ڕادەگرت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بەئاشکرا خەڵکی لە کارێک تێ بگەیەنێت دەوترێت: بەدەهۆڵ و زوڕناوە درکاندن.[1]