لە یەک تۆدا گووراون
وتراویشە: گوجیلەی یەک کۆریتن، کاری یەک کۆزن، مەنجەڵ و سەرقاپن، لە گڵی یەکتری درووستکراون، کەروجاشکن و...تاد، گووراو: ڕسکان و درووست بوون، شین بوون، ڕوان، چەکەرەدەرکردن، لە یەک تۆدا گووراون واتە: لە یەک تۆن و بنچەیان هەر یەکە و وەکوو ئەوەی لە یەک دەنکە تۆ دەرهابن و پەیدابووبن، چونکە هەمان خاسییەت و ئەدگار و ڕەوشت و پێکهاتەیان هەیە بۆ وەکوو یەکی دوو شت لە هەموو ڕوویەکەوە وتراوە: لە یەک تۆدا گووراون.[1]