هەندەک پڕ و هەندەک قڕ
وتراویشە: نەقڕ نەپڕ، پڕ: زۆر و فرە و هەبوونی و هاتییە، قڕ: قاتوقڕی و کەمبوونەوە بەرەو نەمان و نەبوونی و نەهاتییە، ژیان و گوزەرانی هەموو مرۆڤەکان لە ڕووی هەبوونی و نەبوونییەوە وەکوو یەکتری نییە، هەندێک دەوڵەمەند و هەبوون و هەندێکیش هەژار و نەبوون بۆ ئەمە وتراوە: هەندەک پڕ و هەندەک قڕ. [1]