کێشکەشی لێ نەمایە
چۆلەکە باڵندەیەکە هەرچەندە کێوییە و لە دەشتودەرێیە، بەڵام لەناو ماڵاندا لەگەڵ مرۆڤەکاندا هەڵدەکات و هێلانە و لانەی خۆی لە کون و کەلەبەری خانووەکان و ناو سواندەکان و سەردارەکاندا دەکات، ئەگەر شوێنێک چۆل و حۆل بێت لە کوردەوارییدا هەندێک جار دەوترێت: کێشکەشی لێ نەمایە. [1]