کەندووی بۆشە
کەندوو، لە قوڕ درووست دەکرا هێندەی بەژنێک بەرز بوو، لە سەرەوە دەرگایەکی هەبوو لەوێوە دانەوێڵە و زەخیرە و ئاردی تێدەکرا و لە خوارەوەش کونێکی هەبوو، زەخیرەکەی لێ دەردەهێنراو، ئەگەر کەندوویەک هیچی تێدا نەبێت پێی دەوترێت: بۆش واتە بەتاڵ، #پیرەمێرد# فەرموویەتی: جاهل چەند زل بێت وەک کەندووی بۆشە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی گەورەی زڕتە و بێ عاقل و بێ سوود و بێ کەڵک دەوترێت: کەندووی بۆشە. [1]