دەگەڵ قۆشەیەک گیانی دەردەچێت
وتراویشە: لەگەڵ جیڕەی نانی ڕۆحی دەردەچێت، قۆشه: جۆرە دراوێکی کەم نرخی ئێرانی بووە وەکوو عانەی هیندییەکان لە ئێراقدا یان هاوشێوەی فلس، ئەو کەسانەی کە زۆر قرچۆک و ڕەزیل و دەستقووچاو و ڕژد و چاوبرسین پێیان دەوترێت: دەگەڵ قۆشەیەک گیانی دەردەچێت. [1]