سەد کتێبی دەوێ
وتراویشە: بووە بە حەقایەتی مێشێ، #حاجی قادری کۆیی# فەرموویەتی:
بەسەد قەید و هەواشی دەردی دووری
بەیانی ناکرێ غەیرەز سەبووری
ئەگەر کارێک یان بابەتێک یاخود گێڕانەوەیەک زۆری بووێ یان بەسەرهاتێکی دوورودرێژ و تەواو نەبوو یان سەربوردە و سەرگوزشتە و چیرۆکێک کە زۆر هەڵبگرێت یان وەکوو ئەوەی وتراوە ئەو هەویرە ئاوێکی زۆری دەوێت، بۆ هەموو ئەمانە وەکوو ئیدیۆم وتراوە: سەد کتێبی دەوێت. [1]