تەغاری تەواوکردووە
تەغار: ژمارە و پێوانەی دانەوێڵەی گەنم و جۆیە، بە دەفرێکی دارین یان تەنەکه، ڕبە یان مەن دەپێورێت، دەوترێت: سی ڕبەیە یان سی مەنه، هەندێک جاریش وەکوو کەندوو وایە قەبارەیەکە گەنمی تێدەکرێت، تەغار لە زاریشدا بە تەخار گۆدەکرێت وتراویشە: تەغار تەغار عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیریش لە دەقەکانیدا بەکاریهێناوە: تەغار تەغار بەچکە خەفیە و سیخوڕی لێ پەیدا دەبێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ ژمارەیەکی زۆر وەکوو: ژنێک زۆری مێرد کردبێت، کەسێک زۆری حزب حزبانێ و سەنگەری گۆڕی بێت، زۆری بخوات، زۆری ژیان کردبێت تەمەنێکی زۆری هەبێت، بۆ هەموو ئەمانە بەتەوسەوە دەوترێت: تەغاری تەواوکردووە. [1]