تیتک بە گووە
هاوشێوەی ئەوە وتراوە: سەر بەڕشک، لاق بەڕیخ، پێ پەتی، چڵمشۆڕ، کڵاشخوار، لاق بە گوو و...تاد، تیتک: پرچ و قژە، ئەو ئیدیۆمە زیاتر ژنان بەکاری دەهێنن بەرانبەر یەکتری و وەکوو سووک سەیرکردن و بێ ئەرزش و بێ نرخی و تیابەستە نەبوونی و پیس و پەرۆسی و بۆ سەرکۆنەکردنی دەوترێت: تیتک بە گووە. [1]