ناو: حەمەفەرەج
ناوی باوک: حەمەئەمین محەمەد حەمەخان
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ڕۆژی شەهیدبوون: #02-06-1966#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ناوحەدی دەڤەری شەمێرانی سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان#
شوێنی شەهیدبوون: چیای زمناکۆ، دەربەندیخان
$ژیاننامە$
حەمەفەرەج حەمەئەمین محەمەد حەمەخان، ساڵی 1941 لە گوندی ناوحەدی دەڤەری شەمێرانی سەربە شارۆچکەی دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، برایەکی بەناوی ئەحمەد حەمەئەمین، ساڵی 1974 شەهید بووە.
ساڵی 1963 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی بەمۆی سەربە هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا فازڵ تاڵەبانی فەرماندەی بەتالیۆن بووە.
بەشداری شەڕەکانی چیای زمناکۆ، شەڕی #هەڵەبجە# و شەڕەکانی دەشتی #شارەزوور# کردووە.
لە 02-06-1966 تۆپخانەکانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق، بەچڕی تۆپبارانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان کردووە لە چیای زمناکۆ، لە ئەنجامدا تۆپێک بەر حەمەفەرەج حەمەئەمین کەوتووە و شەهید بووە.[1]