ناو: حەسەن
ناوی باوک: محەمەد نادر عەباس
ساڵی لەدایکبوون: 1961
ڕۆژی شەهیدبوون: #17-07-1981#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی شیرەمەڕی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: چیای #شەمێران#، #دەربەندیخان#
$ژیاننامە$
حەسەن محەمەد نادر، ساڵی 1961 لە گوندی شیرەمەڕی سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و خوێندنی سەرەتایی لە گوند تەواوکردووە، بۆ درێژەدان بە خوێندنی قۆناغی ناوەندی ڕووی کردۆتە شارەدێی خورماڵ و تا پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە.
ساڵی 1978 بووەتە ئەندامی شانەی نهێنی ڕێکخراوی خورماڵی سەربە لێژنەی ناوچەی #هەڵەبجە#ی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بەهۆی چالاک بوون و دەرکەوتنی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە #19-03-1979# لەگەڵ دوو ئەندامی تری شانەی نهێنی ڕێکخراوی خورماڵ بەناوەکانی عومەر مارف و مەحمودی حاجی فەرەج لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتی بەناوی مامۆستا شاهۆ دەستگیر کراون.
لە ڕێکەوتی #24-03-1979# بە کەفالەتی پیاو ماقوڵانی دەڤەرەکە ئازاد کراوە.
لە #25-03-1979# لە دەربەند دزڵی بووەتە پێشمەرگەی بەتالیۆنی حەوتی نەوڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا محەمەد ڕەمەزان فەرماندەی بەتالیۆنەکە بووە.
بەشداری لە شەڕی تەپی چەقڵاوە ساڵی 1980، شەڕی سیروان ساڵی 1981، شەڕی بنکەی خورماڵ 1981 و شەڕی چیای شەرام ساڵی 1981 کردووە.
لە 17-07-1981 دوابەدوای کۆنتڕۆڵکردنی سەنگەرەکانی ڕژێمی #بەعس# لە چیای شەرام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە و بەدیل گرتنی 180 ئەفسەر و سەربازی ڕژێم، تۆپخانەکانی بەعس زۆر بە چڕی تۆپبارانی سەنگەرەکانی چیای شەرامیان کردووە و لە ئەنجامدا حەسەن محەمەد شەهید بووە. [1]