ناو: حەسەن
ناوی باوک: ڕەمەزان عەبدوڵڵا ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ساڵی شەهیدبوون: 1964
شوێنی لەدایکبوون: #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: چیای سەفین، شەقڵاوە
$ژیاننامە$
شەهید حەسەن ڕەمەزان لە ساڵی 1935 لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە بەڵام خوێنەر و نووسەرێکی لێهاتووە بووە، لە پارێزگای #کەرکووک# سەربازی کردووە، شەهید حەسەن خێزاندار بووە و خێزانی ناوی زولێخا عەزیز بووە، خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی خەتاب و ناجیە.
$خەباتنامە$
شەهید حەسەن لە کاتی سەربازیدا پەیوەندی لەگەڵ موقەدەم عەزیز عەقراوی درووستکردووە و بە نهێنی بووەتە ئەندامی ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە لە لقی شەهید ڕەشید مەجید بارەکی، کە لەو کاتەدا لقەکەیان سەربە بەتالیۆنی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، شەهید حەسەن بەهۆی ئاستی بەرزی لە نووسین و خوێندنەوە بە فەرمانی ڕەشید سندی بووەتە نووسەری لقەکەی خۆی.
لە ساڵی 1964 لە ئەنجامی تۆپبارانی چڕی دەبابەکانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای سەفین، حەسەن ڕەمەزان پڕاوپڕ تۆپێک لێداوە و شەهید بووە، هاوسەنگەرانی جەستەکانیان لە گۆڕستانی گوندی خۆرانی بناری سەفین بەخاک سپاردووە.[1]