=KTML_Bold=بەخێربێى بۆ شارەکەى خۆت=KTML_End=
#ئاریان فەرەج#
سلێمانييەکان، ئینجا لە د. هەڤاڵى پارێزگارەوە کە گۆڕانە تاوەکو کاک شاهۆ عوسمانى جێگرى کە يەکێتييە تاوەکو کاک زاگرۆسى فەتاح ئاغا کە پارتييە و وەک کوڕى شار بۆ هاوکاريى کاک عەلى حوسێن لەوێبوو، وەک يەک بە سەرۆک نێچيرڤان بارزانييان گوت: بەخێربێى بۆشارەکەى خۆت، چاومان روون و پێ و قەدەمت وەک هەميشە بەخێر.
نێچيرڤان بارزانى کە لە دوو باوانى رەسەن و خانەدانەوە هاتووەته ژيان، لە باوکەوە ئيدريسى مەلا مستەفاى بارزان، ئيدريسى رێبوارى رێگەی نيشتمان، کەم ژياوى کەڵ ژياوى خاکەڕا، لە دايکيشەوە نازدارخانى سەلار و سەنگينى کچى حەمەى ئەوڕەحمان ئاغاى سلێمانى، حەمەئاغاى پياوماقوڵ و دەست و دڵ کراوە و خێرەومەند.
نێچيرڤانى بارزانى و سلێمانەيى، هەموو سيفەتە جوان و بەها بەرزەکانى هەردوولاى لە خۆيدا کۆکردووەتەوە: جوامێرى و کوردايەتى و کوردستانپەروەرى، کەسێتيى بەهێز، لێبووردەيى و ئاشتيخوازى، ناخى بێگەرد و بێ رق و کينە، دەمولەبزى شيرين و خۆش مەشرەفيى #سلێمانی#يانە. ئینجا کەسێک هەموو سيفەتە جوانەکانى هەردوو مەڵبەند و مەنارەى تيشکبەخشى بارزان و سلێمانيى لە خۆيدا کۆکردبێتەوە، روو لە هەرکوێ بکات هەر دەبێ مايەى چاورۆشنى و پێ و قەدەمى بەخێربێ.
د. هەڤاڵ کە ئۆفيسەکەى زياتر لە پێشانگە و مۆزەخانەى هونەر و بەڕاستى له نووسینگەی پارێزگارى پايتەختى رۆشنبيرى دەچوو نەک شارێکى ئاسایی، بە نێو راڕەوێکى پڕ لە تابلۆ و توحفەى هونەردا هاوڕێيەتیی سەرۆکى کرد بەره و هۆڵى کۆبوونەوە. ئه و هۆڵەى بۆ ئێمەى تيمى هاوکارانى بەڕێزيان، بووە هۆڵى شانازى بەخۆوەکردن کە تيم و هاوکارى نێچيرڤان بارزانين.
ئاخر چ لەوە پڕ شانازيترە کە لەم بەرەبەرى هەڵبژاردن و کێبڕکێيەدا، کە دەگمەنە کەسێک دانى خێر بە کەسێکى ديکە دابنێ، کەچى ئامادەبووانى ئه و کۆبوونەوەيە بە هەموو رەنگەکانيانەوە لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە لەگەڵ سەرۆکێک دانيشتوون پێنج ساڵە بە يەک مەودا لە هەمووان نزيکە، گوتيان: هەوڵ و تەقەللات بۆ يەکڕيزى و پێکەوەيى و تێپەڕاندنى نەفەسى يەکتر نەفیکردن، بۆ تەبايى و يەکتر خوێندنەوە و نيشتمانسازى، بۆ رێگرتن لە لێکترازانى هەرێمی کوردستان، جێى پێزانين و پشتيوانييە، به و نەفەسە نيشتمانبينەوە سەرۆکايەتييەکەت جێى رەزامەنديى هەمووانە، ئێستاش لێت چاوەڕوانين هيممەت بکەن ئەم بانگەشەيەش بە ئارامى و ئەنجامەکانى هەڵبژاردنيش بە سەرکەوتوويى و بەخۆشى تەواوبێت.
سەبارەت خزمەتکردنى سلێمانيش، پاش ئەوەى سەرۆک بە ستایشەوە کار و پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی حکومەتی هەرێمى کوردستانی بەرز نرخاندن کە سەربارى قەيران و دەستکورتى، له و شارە و جێى ديکەش ئەنجامى داون، بە دەورى خۆيشى رەزامەنديى لەسەر ئه و چەند داواکارييە فەرموو کە پارێزگار و هاوکارەکانى خستييانەڕوو، ئەوان وێڕاى سوپاس، خۆييانه و سلێمانييانە پێيان گوت: لە نيوە سلێمانييەکەت چاوەڕێى خزمەتين و، بۆ خزمەتى زياتريش تەماعمان لەنيوەکەى ديکەتە.
هەڤاڵ نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى ديموکراتى کوردستان کاتێکيش لەگەڵ هەڤاڵانى لە بارەگاى رێکخستنى پارتى کۆبووەوە، بە دڵ سوپاس و تەقديرى بڕواى پۆڵايين و نەگۆڕى مەلاييەکانى سلێمانى کرد، ستايشى ورەى بەرز و ديسپلينى پارتايەتى کردن و دووپاتيکردەوە کە پارتييەکانى سلێمانى هەميشە سەرچاوەى ئيلهامى نەبەزين و نەسرەوتنن بۆ هەر پارتييەک، هەڤاڵ فازڵ ميرانى لە مەجليسەکەدا رووى لە پارتييەکانى سلێمانى کرد و گوتی: حەسووديتان پێ دەبەم ئه و خوشکەزا دڵسۆزەتان هەيە..
ئەم چەند دێرەى سەرەوەم بۆ پەسن و مەدحى سەرۆک نێچيرڤان بارزانى نەنووسيوە، چونکە نە ئه و حەزى بە مەدح و سەنايە و نە منيش باشى لێ دەزانم، ئه و چەند دێڕەى سەرەوەم تەنیا بۆ دەربڕينى هەستى شانازى بەخۆوەکردنى خۆم و هاوکارانم نووسى کە له و سەفەرەدا ياوەرى بووين. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=