ناو: عەبدوڵڵا
نازناو:
ناوی باوک: عەلی عەبدوڵڵا ڕەجەب
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی شەهیدبوون: #15-04-1974#
شوێنی لەدایکبوون: #گەڕەکی عاڕەبان#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گرتووخانەی ئەبوغرێب، #بەغدا#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا عەلی عەبدوڵڵا ڕەجەب لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی عەرەبانی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، شارنشین بووە و وەستای بۆیاخ و کارەبایی بووە، عەبدوڵڵا عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خەجیجە قادرە و خاوەنی سێ کوڕ و چوار کچ بووە بەناوەکانی نەهڕۆ، کاسترۆ، هەژار، گەلاوێژ، سوزان، تاڤگە و فانییە.
$خەباتنامە$
شەهید عەبدوڵڵا عەلی لە ساڵی 1962 بووەتە کادری ڕێکخستنی شانەی نهێنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەناو شاری هەولێر، ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ شەهید #فەڕەنسۆ هەریری# هەبووە و ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەسەر دوژمن، بەهۆکاری وەستایەتی بۆ چەند کارێک چووەتە فەرمانگەکانی ئەو کاتی ئێراق و داواکاری شۆڕشی بەجێگەیاندووە.
لە ساڵی 1969 لەم کارەی وەک کۆکەرەوەی زانیاری ئاشکرا کراوە و ڕووی کردۆتە دەڤەری گەڵاڵە، چووەتە لای شەهید فەڕەنسۆ هەریری و بووەتە پێشمەرگەی تایبەتیی خۆی، لە هەمانکاتدا بۆ چەند چالاکییەکی چەکداری گەڕاوەتەوە ناو شاری هەولێر.
لە ساڵی 1974 لەگەڵ دەستەیەکی هاوسەنگەری دەگەڕێنەوە شاری هەولێر و لە نزیک پردی کۆنی #دارەتوو#، کەوتوونەتە ناو بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری عەبدوڵڵا عەلی بەسەختی بریندار بووە و بەبرینداری لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیر کراوە.
لە ڕێکەوتی 15-04-1974 لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە و شەهید بووە.[1]