ناو: مەجید
نازناو: مامۆستا مەجید خۆشناو
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان خۆشناو
ساڵی لەدایکبوون: 1958
شوێنی لەدایکبوون: #شەقڵاوە#
ژیاننامە
ناوم: مەجید عەبدولڕەحمان قادر خۆشناوە
لە ساڵی 1958 لە شارە جوان و سەرکەشەکەى شەقڵاوە لە سرووشتى ئەو دیمەنە ڕەنگاوڕەنگ و باغ و گوڵستانە چاوم پشکوتووە، لە ساڵی 1980-1980 ئامۆژگاى مامۆستایانم لە #هەولێر# تەواوکردووە، لە هەشتاکانەوە دەنووسم بەڵام تا پاش ڕاپەڕین بوارێکى وام بۆ نەڕەخسا لەو بوارە دەربکەوم لەبەر فیرارى و سەربازی و دەربەدەری و پێشمەرگایەتى، لە ساڵى 1992 لە کۆنگرەى ڕاپەڕین بووم بە ئەندامى یەکێتى نووسەرانى کورد پەرتووکێکی چاپکراوم هەیە بە ناوى) خدرى زیندە (کە کۆمەڵێک چیرۆکى فۆلکلۆرى ناوچەى خۆشناوەتى لە خۆ گرتووە، لە زۆربەى گۆڤار و ڕۆژنامەکانى پاش ڕاپەڕین بابەتى ئەدەبى و ڕۆشنبیری و ڕەخنەییم بڵاو کردووەتەوە، ماوەیەکى زۆرە وەک مامۆستا لە قوتابخانەکانى سنوورى شەقڵاوە و ناو هەولێر وانەى زمان و ئەدەبى کوردى دەڵێمەوە، ئێستاش بەردەوامم لە مامۆستایەتى و خوێندنەوە و نووسین. [1]