قۆچانی ڕەشی خاکی لاوەرەی پێ بەخشرایە
قۆچانی ڕەش: تاپۆی ڕەشی عوسمانیشی پێ دەوترێت، ئەگەر زەوییەک لە سەروبەندی دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا لە دەزگای فەرمی وڵات بەناوی هەر کەسێکەوە بووایە دەیوت: قۆچانی ڕەشم هەیە یان تاپۆی ڕەشی عوسمانیم هەیە، واتە: سەندی موڵکایەتیم هەیە، لاوەر، لاوەرە: گوندێکە کەوتووەتە پێ دەشتی #کەندێناوە#ی خاکی ئەو پێ دەشتە بە پێزترە لە دەشتی #قەراج#ی چونکە ڕەشە خاکە، هەرچی خاکی قەراجێیە هەندێک کلس و مادەی گەچکاری زیاترە، ئەو بە پێزی خاکییە بۆ بەرهەمداری دانەوێڵەی لە کەندێناوەی بەتایبەتیی لە گوندی لاوەری کرایتە ئەو ئیدیۆمە و بۆ هەبوونی زەوی باش و بەرهەمی باش بۆ دڵخۆشی زۆری کەسێک بەکارهاتووە وتراوە: قۆچانی ڕەشی خاکی لاوەرەی پێ بەخشرایە.[1]