فنجانی قاوە نالەنگینی
وتراویشە: گوێ لەمستە یان ئالقە لەگوێیە، لە کۆندا ئاژەڵی باربەری وەکوو گوێدرێژ و ئێستر و ئەسپ و ماین و بارگیر و...تاد، زۆر بەکارهێنراون بۆ گواستنەوەی مرۆڤ و کەلوپەل، فنجانی قاوە: کوپێکی بچکۆڵانەیە لەسەر سینی دادەنرێت و بۆ بەردەمی میوانی دەگوێزرێتەوە، لەنگان: لەقان، جوڵانی شتێک لە جێگەی خۆییدا، لێرەدا بۆ ستایش و وەسفکردنی ئاژەڵێکی بارەبەری وەکوو ئێستری خۆش ڕەوت و خۆشڕۆ و جووتە نەهاوێژ و گازنەگر بەکاردەهێنرێت و دەوترێت: فنجانی قاوە نالەنگینی.[1]