دەرۆزەی پێ دەشێت
دەرۆزە: سواڵ، خوزاۆک، گەدایی، گەڕۆک، لەتەچنی، دەست پانکردنەوە و ئەو دەرگا بۆ ئەو دەرگا کردن بۆ خوازۆکی و نان و پارە پەیداکردن، وەکوو ئیدیۆم بۆ دوو کەس بەکاردەهێنرێت، یەکەم: کەسێک زۆر هەژار بێت، دووەم: ئەگەر کەسێک هەبوون بێت و ڕەزیل و قرچۆکی بکات و پڕ بەدڵی خۆی نەخوا و نەخواتەوە و نە بەخشێ و نەپۆشێ و نە نۆشێت بە تەوسەوە پێی دەوترێت: دەرۆزەی پێ دەشێت.[1]