دەروای خۆشە
وتراویشە:دەراویان خۆشە، دەراو: بوارێکە لە کەناری چەم و زێ و ڕووباراندا بۆ ئاودانی مەڕوماڵات و کەڵەکەوانی و ئاوکێشان و کورکردن و...تاد، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەو ماڵانەی کە خاوەنی دیوەخان و قۆناغ و خانووبەرەی گەورە بوون و لەگەڵ ئەوەشدا میوان دۆست و نانبدە و سەخی بن، ئەگەر ماڵەکە کچی جوانیشیان هەبووایە بە گاڵتە و خۆشییەوە دەوترا: دەراویان خۆشە.[1]