ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: مەغدید عەزیز حەمۆک
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-03-1970#
ڕۆژی شەهیدبوون: #30-04-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: هەولێر
$ژیاننامە$
ئیسماعیل مەغدید لە ڕێکەوتی 01-03-1970 لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی هەولێر بووە، ئیسماعیل مەغدید خێزاندار بووە و ناوی خێزانی حەبیبە محەمەدە و خاوەنی یەک کچ بووە بە ناوی ئاشنا.
لە کاتی قوتابی بوونی لە قۆناغەکانی ناوەندی پەیوەندی کردووە بە #یەکێتی قوتابییانی کوردستان# و لەو ڕێکخراوە بووەتە کادر، دوای تەواوکردنی خوێندن بووەتە کادری شانەی نهێنی لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ئەرکی نووسینەوەی درووشمەکانی شۆڕشی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1991 بووەتە پێشمەرگەی ناوچەی یەکی #پیرمام#ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەو کاتەدا سەید موحسین بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە.
لە ساڵی 1991 لە ڕاپەڕیندا بەشداری لە ئازادکردنی شارۆچکەی پیرمام و پارێزگای هەولێر کردووە.
لە ڕێکەوتی 30-04-1991 ئیسماعیل مەغدید و دەستەیەک هاوسەنگەری لە چوارڕیانی زەعیم لەناو شاری هەولێر، کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# و ئیسماعیل مەغدید شەهید بووە.[1]