ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: عەبەی عەزیز
ناوی باوک: عەزیز ڕۆستەم خواناس
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-03-1967#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی زمناکۆی دەڤەری شەمێرانی سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان#
شوێنی شەهیدبوون: چیای زمناکۆ، دەربەندیخان
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا عەزیز ڕۆستەم خواناس ناسراوە بە عەبەی عەزیز، لە ساڵی 1922 لە گوندی زمناکۆی دەڤەری شەمێرانی سەربە شارۆچکەی دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاسبی سەر سنووری وڵاتی ئێران بووە، خێزانی عەبدوڵڵا عەزیز ناوی خاڵێ عەبدولحامی و کوڕەکەی ناوی عەباس و کچەکانی ناویان ئایشە و فریشتە یە.
ساڵی 1961 بووە پێشمەرگە لە لقی سێ بە فەرماندەیی جەلال لاوەرانی سەربە بەتالیۆنی شەشی #بەمۆی#ی هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بەشداری شەڕەکانی #هەڵەبجە#ی شەهید و شەڕەکانی چیای زمناکۆی کردووە، لە یەکەم شەڕی چیای زمناکۆ بریندار بووە و بەهۆی تۆپبارانەوە قاچی ڕاستی شکاوە، لە دووەم شەڕی چیای زمناکۆ لە ڕێکەوتی 01-03-1967 لە هێرشی سەربازانی ڕژێم بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.[1]