=KTML_Bold=کونسوڵی کۆریا و دیپلۆماسیەتی گشتی !=KTML_End=
#ئاسۆ عەبدوللەتیف#
دەرفەتی ئەوەمان هەبوو لەگەڵ کۆمەڵێک نوسەرو ئەکادیمیست و میدیاکار، لە سەروبەندی چالاکی و سیمینارێکدا گوێبیستی کونسوڵی گشتی کۆریا بین لە ناوەندی چاوی کورد لە #سلێمانی#، مێژووی کۆریاو سەرەتای دروستبوون و رەوشی جەنگەکان و پێکدادانە سەربازیەکانی ناو دەریاو پیشەسازی کەشتی و ئۆتۆمبیل و دیپلۆماسیەتی گشتی و هێزی نەرم و رەق و کۆمەڵێک پرسی دیکە بابەتی سیمینارێکی گرنگ بوو، بەبێ ئەوەی دوورو نزیک ئاماژە بە کێشمەکێش و ململانێی سیاسی کۆریای باکورو باشوور بکرێت، ئەوەی باسکرا کەلتورو هێزو ئاستی گەشەکردنی کۆریاو هێزی دیبلۆماسیەت بوو، کە گرنگە کوردیش بە توندی دەستی پێوە بگرێت بۆ ئایندەی خۆی.
بە کورتی و پوختی کورد لەم زەمەنەدا پێویستە بە جددی گوێ بگرێت لە ئەزموونی گەلان و له و کاراکتەرانەی وەک کونسوڵ و دیبلۆمات و ئەکادیمیست و سیاسی و میدیاکار هاتوونەتە هەرێم و لە گرنگی دەزگاو پرەنسیپەکانی راوێژکاریی و دیپلۆماسیەت و گەشەسەندن و پەرەسەندنەکان تێدەگەن و ئەزموونیان کردوە، پێشتر ئێمە باسی عیللەتەکان و گرفتەکانی حکومەت و حوکمرانیمان کرد کە پێویستە حکومەت چی بکات و دەست بۆ کامە ریفۆرم و چاکسازی بەرێت، هەمیشە ئێمە دەست بۆ ئه و کێشە گەورانە دەبەین کە توانستی چارەسەریمان تیایدا کەمە، پێویستە سەرەتا له و گرفتە بچوکانەوە دەست پێبکەین کە دەتوانین کۆنترۆڵی بکەین و چارەسەری بکەین بە ئاسانی، چونکە چارەسەری گرفتی بچووک زامنە بۆ چارەسەرە گەورەکان.
دەستنیشانی عیللەتی حکومەت ئایندەیەکی باشتر مسۆگەر دەکات، چەندین جار ئەوەمان وتووە، با کەمێک ئاوڕ لە جوتیارو گوندو داس و شەتڵ و وەرزێری بدەینەوه و بازوی جوتیارەکانمان بەهێز بکەین و کەمێک فشار دروست بکەین و ئابوریی بچووکی ناوخۆیی بەهێز بکەین و هاوردەکردنی دانەوێڵەی دەرەکی رابگرین و پشت بە جوتیارو بەرهەمی خۆمان ببەستین، پێویستە پرۆسەی بە فەرمانبەرکردن و پۆلیسکردنی بێکاران و خاوەن کێڵگەکان رابگرین و لە بری بەتاڵەی داپۆشراو، دەرفەتی کارو خستنەگەڕی کشتوکاڵی مۆدێرن و رەخساندنی لەوەڕگاو ئاودێرییەکی شایستە دابین بکەین، ئەمانە هەموو بە کارەکتەری بەهێز دەکرێت، پاشان گواستنەوەی ئەزموونی گەلانی تازە پێگەیشتوو، بە نموونەی وڵاتێکی وەک کۆریا کە چۆن لەماوەیەکی کەمدا خۆیان لە هەژاری و فەقرو کەمدەستی رزگارکرد، کە چەند ساڵێکە پەیوەندیەکی تەندروست و ئیجابی و مرۆییان هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پێویستە ئەمە وەک دەرفەتە مەزنەکە وەربگرین.
کونسوڵی کۆریا وتی چەند جارێک داگیرکراوین، وڵاتمان وێران بووە، هەژاریمان گەشتۆتە پلەی سفر، ئابوریەکی داتەپیو، بەڵام بە کۆمەڵێک رێگەچاره و هێزی مرۆیی و دیپلۆماسیەت توانیمان بگەینە گەشەسەندووترین وڵاتی ناوچەکه و ئێستا تەنها لە دروستکردن و پیشەسازیی کەشتی دەریاییدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیهان خۆمانین، ئەی کورد لە کوێی ئەم هاوکێشە جیهانیەدایە؟
گرنگە کەمێک وردبینەوه و قسە نەکەین و تەنها گوێ بگرین و بزانین چیرۆکی سەرکەوتن و دۆخی گەشەسەندنی ئه و وڵاتانە لە رووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابورییەوە چۆن بوون و چ میکانیزمێکیان بەکارهێناوە بۆ سەرکەوتن، ئایا کۆریاچۆن بووه و قۆناغەکانی گەشەسەندنی چین؟
ئایا دەکرێت کورد هەمیشە لە رابردوودا بژیی و توانستی ئەوەی نەبێت سەرمایەگوزاری بە رابردووی خۆیەوە بکات، رابردووی شۆرش و قوربانیدان و کەلتوریی نەتەوەیی و زمان و فەرهەنگ و ئیدیۆم و نەریتە رەسەنەکانی، وەک کونسوڵ ئاماژەی پێکرد وتی بەراستی پێم سەیرە دەستەبژێرو رۆشنبیری کورد ئەوەندە کەمتەرخەم بن بەرانبەر بە کەلتوری کۆنی وڵاتەکەی خۆیان و دژی بن، وەک دەف و گۆرانی و جلی کوردی و نەریتە کلاسیکیەکان، کە بەم کەلتورانە دەتوانن خۆتان بناسێنن و خۆتان دروست بکەن، وەک چۆن ئەمریکیەکان بە هۆلیود توانیویانە بەتەواوی خۆیان و کالچەرو نۆلیجەکانی خۆیان بناسێنن بە جیهان.
چۆی کوان جین گەنجێکی کۆریایی و سەرکونسوڵگەریی گشتی ئه و دەوڵەتە لە هەولێر، کاتێ قسەیدەکرد هەستت بە ئیراده و مۆتیڤێکی گەورە دەکرد، خۆشویستنێکی بێ رەتووش و راستەقینەت بۆ گەلی کورد تێدا دەخوێندەوە کە ئەمە زۆر ئیجابیە کونسوڵێکی بیانی ئاوا بێت، هەمانکات ئه و روانگەیەت بۆ دروست دەبوو بۆ ئەوەی نەتەوە بکەیتە دەوڵەت و نیشتیمان بکەیتە دەزگا، پێویستە ئەکتەری چالاک و نمونەییت هەبێت و روانگەی دروستت پێشکەش بکاتچۆی وێرای ئەوەی خاکەسەرایانه و ئاکادیمیانه و وردو لەسەرخۆ، روانگه و دیدی سیاسی حوکمرانی و کەلتوریی و دیبلۆماسی وڵاتەکەی شیدەکردەوە، پەنجەی خستە سەر بابەتێکی گرنگ و چارەنوسساز بۆ بنیادنان و گەشەسەندنی هەر دەوڵەت و حیزب و جڤاکێکی دەوڵەتی یان نا دەوڵەتی،ئەویش هێزو کەلتورو حیکمەت و پەرەسەندنە تازەکانی دنیای پەیوەندیەکان و دیپلۆماسیەتی تەقلیدی و گشتی بوو کە پێویستە کورد لەدەستی نەدات، کۆمەڵێک له و کۆنسێپت و جیهانبینیانە کە دیپلۆماسیەتی سەرکەوتوو ئاراستە دەکات لە سیمینارێکی دوو سەعاتیدا بۆ ئێمەی شیکردەوە، بەتایبەتی تەوەری سەرەکی کە بریتی بوو لە دیپلۆماسیەتی گشتی Public Diplomacy کە بۆ کوردو ئەم قۆناغە گرنگی خۆی هەیه و دەکرێت کاری بەردەوامی لەسەر بکرێت لە ئێستاو داهاتوو. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=